بەم زووانە ڕووسیا، تورکیا لە سووریا دەردەکات

KGN-news

باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە تورکیا جەخت دەکاتەوە ڕووسیا مۆڵەت بە تورکیا نادات بۆ هەتاهەتایە لە سووریا بمێنێتەوە.

باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە تورکیا بڕوای وایە لە ئێستادا ڕووسیا کێشەی نییە لەگەڵ مانەوەی تورکیا بەڵام بەم زووانە داوا دەکات ئەو وڵاتە خاکی سووریا چۆڵ بکات.

ڕابێرت پیرسۆن بە ڕادیوی میدل ئیست فۆرم-ی وتووە: تەنانەت چرای سەوزی ئەمەریکا بۆ داگیرکردنی ناوچە کوردییەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە ناتوانێت سەرکەوتنی تورکیا لە باکووری سووریا تەزمین بکات.

ناوبراو دەشڵێت هێزە کوردەکانی سووریا لە باری هزریەوە لە پەکەکە نزیکن بەڵام هیچ کات چەکی ئەمریکییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا نەداوە.

پیرسۆن جەختی کردەوە کە کوردی سووریا هەمبەر هێرشەکانی تورکیا مافی بەرگریکردن لە خۆیان هەیە بەڵام دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری لەلایەن کوردی سووریاوە بەسراوە بە ڕای ئەو وڵاتانەی کە کورد لێیاندا دەژیت.